کوردستانی

بڕیارێكی حكومەتی هەرێم كەسوكاری شەهیدان نیگەران دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێكی حكومەتی هەرێم كەسوكاری شەهیدان نیگەران دەكات

مەودا میدیا- 
بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەرماڵەی بڕاوەی 150 هەزار دیناریی بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە خەرج ناكرێت كە مۆڵەتی خویندنیان كردووە و لەسەر كورسی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی وەرگیراون، ئەوەش نیگەرانیی كەسوكاری شەهیدانی لێكەوتووەتەوە. 

محەمەد سدیق، خوێندكاری خوێندنی باڵا لە زانكۆی سلێمانی كە لەسەر كورسی شەهیدان وەرگیراوە بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەو خوێندكارانەی كە لەگەڵ ئەوان دەخوێنن و لەسەر كورسی شەهیدان نین بە كۆی داشكاندنەكانەوە نزیكەی 200 هەزار دینار كرێی خوێندن دەدەن و مانگانە 150 هەزار دیناری دەرماڵەی بڕاوەیان بۆ خەرج دەكرێت. 

وتیشی، ئێمە كە لەسەر كورسی شەهیدان وەرگیراوین لەبەرئەوەی 200 هەزار دیناری كرێی خویندنمان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لێوەرناگیرێت بە سوودمەند ئەژماركراوین و مانگانە 150 هەزار دیناری دەرماڵەی بڕاوەمان لێدەبڕدرێت، واتا لەبەرئەوەی 200 هەزار دینار كرێ‌ی خوێندن نادەین بە كۆی گشتی یەك ملیۆن و 800 هەزار دینارمان لە یەك ساڵدا لێدەبڕدرێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ناكرێت لەبەر خاتری ئەوەی كە حكومەتی هەرێم 200 هەزاری كرێی خوێندنمان بۆ دەدات بەڵام لە بەرامبەردا یەك ملیۆن و 800 هەزار دینارمان لێببڕێت. 

باسی لەوەشكرد، ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی خوێندكارانی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی دروستكردووە، بۆیە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن بەو بڕیارەدا بچێتەوە و هەڵیبوەشێنێتەوە. 
ئ پ 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان