کوردستانی
ناوی ئەو لایەنانە بڵاوكرایەوە كە لیستی ناوەكانیان پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، 12 حیزب و هاوپەیمانێتی و 53 كاندیدی سەربەخۆ لیستی ناوەكانیان پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیرااق رایگەیاند، 12 حیزب و هاوپەیمانێتی و 53 كاندیدی سەربەخۆ لیستی ناوەكانیان پێشكەش كردووە و تا ئێستاش هیچ شتێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە ئارادا نییە.
هەرچەندە تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی ناوی كاندیدەكانی پێشكەش بە كۆمسیون نەكردووە، بەڵام حزب و هاوپەیمانێتییەكان ناوەكانیان پێشكەش كردووە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
هاوپەیمانیی سەردەم: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
یەكێتی نیشتمانی كوردستان: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
هاوپەیمانیی هەرێمی كوردستان: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
بەرەی توركمانیی: لە بازنەكانی سلێمانی، هەولێر
هاوپەیمانیی نیشتمانیی: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
نەوەی نوێ: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
بزووتنەوەی گۆڕان: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
بەرەی گەل: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی كوردستان: لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە
ئ پ