کوردستانی

پلەی خزمایەتیی كاندیدی لایەنەكان دەبێتە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەی خزمایەتیی كاندیدی لایەنەكان دەبێتە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتیی

مەودا میدیا-
دوای راگەیاندنی ناوی زۆرێك لە كاندیدی حزب و لایەنە سیاسییەكان، دەركەوت كە بەشێك لە كاندیدەكان پلەی خزمایەتیی نزیكیان هەیە و پارێزەرێكیش پێی وایە كە ئەوە دەبێتە هۆی تێكچوونی شیرازەی كۆمەڵایەتیی.

پارێزەر كامەران لەتیف، بە مەودا میدیای راگەیاند، زۆرێك لە كاندیدی لایەنەكان كە ناوەكانیان راگەیەنراوە چ لە ناو یەك حزب بن یان دوو حزبی جیاواز پلەی خزمایەتیی نزیكیان هەیە. 
 
وتیشی، نزیكیی پلەی خزمایەتیی ئەو كاندیدانە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كەسوكار و خێزانەكانیان ببنە دوو بەشەوە كە ئەوەش دەبێتە هۆی دژیەكیی هەم لەنێوان كاندیدەكان خۆیان و هەمیش لەنێوان كەسوكارەكانیان و لە دوایشدا دەبێتە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتیی و تێكچوونی شیرازەی كۆمەڵایەتیی خێزانەكان. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نەك هەر تەنها لە ناو دوو حزب یان دوو لایەنی جیاوازدا، بەڵكو تەنانەت لەناو یەك حزب و لە یەك شار و بازنەشدا بەشێك لە كاندیدەكان پلەی خزمایەتی زۆر نزیكیان هەیە كە دەبوو حزبەكان وردتر بیریان لەو بابەتە بكردایەتەوە.  

ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان