کوردستانی
بەغدا پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی سێ دەنێرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێشتا بەغدا مەرجەكانی بەنیشتمانیكردنی مووچەی نەسەپاندووە و پێشبینیش دەكرێت تا یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەتە و پێش جەژنی رەمەزان پارەی موچەی مانگی ئادار رەوانەی هەرێم بكرێت.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، تا ئەو كاتەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان جێگیر دەكرێت، حكومەتی عیراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی پارەی پێویست بۆ مووچە.
وتیشی، زانیارییان بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق داوە كە مووچەی مانگی ئادار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەنێردرێت تا ئەو كاتەی بانكە فیدرالییەكان كاری خۆیان تەواو دەكەن.
باسی لەوەشكرد، ئەگەر گرفت لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم دروست نەبێت، ئەوا پێش چەژنی رەمەزان مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەكرێت، چونكە حكومەتی عیراق بەپێچەوانەی مانگی رابردوو بۆ ئەم مانگە توند نییە لە سەپاندنی مەرجەكانی تەوتین بۆ خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئ پ