کوردستانی
كۆمه‌ڵ بۆ پارتى: نابێت رێگرى له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەرپرسی نوسینگەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگه‌یاند، نابێت پارتى رێگرى له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكات.
بێستوون حەمەساڵح،بەرپرسی نوسینگەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگه‌یاند " بەپێی ئەو خشتەیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دیاریکردبوو، کۆمەڵی دادگەری لیستی بەربژێرەکانی پێشکه‌شكردووه".
باسى له‌وه‌شكرد " چاوەڕێی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەکەین بۆ تەواوکردنی وردبینییەکانیان، ئەگەر هەر کەموکوڕییەک هەبێت چاکی دەکەنەوە، بەپێچەوانەوە کۆمسیۆن پەسندی دەکات و دەچێتە نێو سێرڤەری دەنگدانەوە".
وتیشى "بۆ هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان، ۵۹ بەربژێریان هەیە و بەم بەربژێرانە دەچنە هەڵبژاردنەکان و چاویان لەوەیە کە لە سەرجەم بازنەکاندا کورسی بەدەستبهێنن".
باسى له‌وه‌شكرد "هیوادارین پارتى رێگرى له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كات".
ع،ه