کوردستانی
مەکتەبی سیاسيی یەکێتیی راگهیهندراوێكى لهسهر ههڵبژاردن بڵاوكردهوه و ههڵوێستى خۆى ئاشكرا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی کۆبووەوە.
لهو باریهوه مهكتهبی سیاسیی یهكێتیى راگهیهندراوێكى بڵاو كردهوه و رایگهیاندووه، لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم، پابەندین بەو وادەیەی کە لە لایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێدراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
دهقى راگهیهندراوهكهى مەکتەبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان:
مەکتەبی سیاسیی بەسەرپەرشتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوووە و دیسانەوە تەئکیدی لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕ و مەبدەئی یەکێتیی کردەوە کە لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندایە لەوادەی دیاریکراوی خۆی لە ( 10-6- 204).
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمرۆ 2-4- لە دەباشان بۆ تاوتوێکردنی دوا ئامادەکارییەکان و بەرنامەی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی لەم بوارەدا بەرێوەچوو، بە تێکرا لەگەڵ پابەندێتیی ھەموو لایەک بوون بەو وادەی کە لە لایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێدراوە و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکاری پێویستی بۆ کردووە.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێم و ئەزموونی دیموکراتی کوردستان کە خەونی لە مێژینەی گەلەکەمانە و خەباتێکی بێوچانی بۆ کراوە، ھەروا جەختی لەسەر بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکرات کردەوە کە پابەندبوون بە وادە راگەیاندراوەکانی ھەڵبژاردنیش بەشێکە لە ئاماژە جەوھەرییەکانی پاک و بێگەردی پرۆسەکە، کۆبوونەوە دووپاتیشی کردەوە نوێکردنەوەی دامەزراوە دەستورییەکانی وەک پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم ھەر لە رێی دەنگدانی گشتییەوە دەبێت و رەوایی نوێنەرایەتیی گەلەکەشمان بۆ داکۆکی ماف و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتییانیش ھەر بەو شێوەیە دابین دەبێت.
مەکتەبی سیاسیی ھەڵوێستی روون و ئاشکرای یەکێتیی تەئکید کردەوە کە ئەمرۆ داخوازی ھاوڵاتییان بۆ مووچە و بوجەی ئاوەدانی و بوژاندنەوە تەنھا و تەنھا لە رێی پەرلەمان و حکومەتێکی نوێوە دەکرێت کە پشت بەستوو بە بڕیاری خەڵکی کوردستان دەتوانێت پێداگری لەسەر مافە دەستوورییەکانی کوردستان و شایستە داراییەکانی گەلەکەمان بکات و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دانوستاندنێکی دادپەروەرانە و ئازایانەی لەسەر بکات.
بەشێکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ ھەڵسەنگاندنی دوا سەردانی دیپلۆماسیی سەرۆک بافڵ و وەفدی باڵای یەکێتیی بۆ رووسیای فیدرال و دیدارەکانی لە مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە، کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی سەردانەکەی بە سەرکەوتوو و بنیاتنەرانە لە قەڵەمدا کە دەبێتە مایەی گەشەکردنی پەیوەندی یەکێتیی و رووسیا و پەرەپێدانی زیاتری دۆستایەتی لەگەڵ کوردستان .
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2ى 4ى 2024
پ ح ع