کوردستانی

دڵنیابوونه‌وه‌ى جه‌ژن ده‌كه‌وێته‌ رۆژى دوو شه‌ممه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیابوونه‌وه‌ى جه‌ژن ده‌كه‌وێته‌ رۆژى دوو شه‌ممه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان، رۆژی دووشەممەی داهاتوو چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ 9ی نیسان یان 10ی نیسان یه‌كه‌م رۆژى جەژنی رەمەزان ده‌بێت.
 
شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، یاریدەدەری پشکنەری گشتیی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، دووشەممەی داهاتوو 29ى ره‌مه‌زان، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ لیژنەکانی بینینی مانگ، بۆ دیاریكردنى یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، چاودێریی مانگ دەکەن.
 
وتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌مه‌هانگیی تەواو هه‌یه‌ لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننە و چەند وڵاتێکی ئیسلامی لە ناوچەکە، تاوه‌كو بتوانین یه‌كه‌م رۆژى چه‌چن دیاری بكه‌ین.

دڵنیا نه‌بوون له‌ دیاریكردنى رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ساڵانه‌، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ساڵى وایه‌ موسڵمانان له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا 29 رۆژ به‌ رۆژوو ده‌بن و ساڵى واش هه‌یه‌ 30 رۆژ، بۆ ئه‌مساڵیش ئه‌گه‌ر مانگى رەمەزان 29 رۆژ بێت ئه‌وا 9ی نیسان جەژنە، به‌ڵام ئەگەر 30ی رۆژ بێت ئه‌وا 10ی نیسان یەکەم رۆژی جەژن ده‌بێت


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan