کوردستانی

دواى جه‌ژن مووچه‌خۆران كۆمه‌ڵێك رێكارى نوێ ده‌گرنه‌به‌ر

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواى جه‌ژن مووچه‌خۆران كۆمه‌ڵێك رێكارى نوێ ده‌گرنه‌به‌ر

مه‌ودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازيى هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى له‌ دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه‌ هه‌ڵوێستى توند و جدیان ده‌بێت دژى پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر لایه‌نێك بچێته‌ ژێر بارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ باجى زۆر قورس ده‌دات.

رێبوارمه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى هه‌ژمارى من و دوانه‌خستنى زیاترى مووچه‌كانمان له‌ واده‌ى خۆیدا، دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان كۆمه‌ڵێك رێكارى نوێ ده‌گرینه‌به‌ر و هه‌ڵوێستى توند و جدیمان ده‌بێت.

وتیشى، ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ ژێربارى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و ئه‌و حزبانه‌ى زۆنى سه‌وز ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى كه‌ تاوه‌كو چه‌ند له‌گه‌ڵ خواست و ویستى مامۆستایاندان و به‌جدى هه‌ژمارى من ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ یاخود له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و پارتیدان بۆ جێبه‌جێكردنى، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێك دانیشتنمان ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردن له‌ پێشمانه‌ و هه‌ر حزب و لایه‌نێك بچێته‌ ژێر بارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ باجى زۆر قورس ده‌دات.

دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدرَاڵى عیراق بڕیاریدا به‌ نیشتمانیى كردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌ى هه‌ژمارى منى داهێنا و ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى پرۆژه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ پرۆسه‌ى به‌ نیشتمانیی كردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران جێبه‌جێبكرێت.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan