کوردستانی

کۆمسیۆنی عیراق بۆ مەودا میدیا: رۆژی یەکشەممە تیروپشک بۆ کاندیدو لیستەکان دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆنی عیراق بۆ مەودا میدیا: رۆژی یەکشەممە تیروپشک بۆ کاندیدو لیستەکان دەکەین
 

مەودا میدیا-


وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ کاندیدو لیستەکانی هەڵبژاردن دەکەین.


جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو تۆمارکردنی کاندیدو لیستەکان بە کۆتایی هات، کۆمسیۆن بڕیاریداوە تیروپشک بۆ کاندیدو لیستەکان بکات".


وتیشی "رۆژی حەوتی مانگی نیسان، کە دەکاتە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەغدا تیروپشک بۆ کاندیدەکان دەکەین و دواتر رەوانەی لایەنی پەیوەندیداری دەکەین".


وتیشی "هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و دواناخرێت، کۆمسیۆنیش لەسەر هەڵوێستی خۆی بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەی دیاریکراوە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ".



پارتیی دیموکراتیی کوردستان بەهۆی ئەوەی کورسی پێکهاتەکان هەڵوەشاوەتەوەو 11 کورسی لە دەستداوە ئامادە نەبوو ناوی لیست و کاندیدەکانی بداتە کۆمسیۆن و بەهۆیەوە واتە تۆمارکردن دوای دووجار درێژکردنەوە داخرا.



ع،ه



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان