کوردستانی
یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی و فەلەکناسی لە بارەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە دەڵێت، دەکەوێتە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی و فەلەکناسی بە مەودا میدیای راگەیاند " ئەمساڵ رۆژی 8ی نیسان مانگی نوێی کۆچییە، بەڵام لەو رۆژەدا مانگ نابینرێت و رۆژی دواتر مانگ دەبیندرێت".
هەروەها وتی" بەوپێیە رۆژی 10ی نیسان کە دەکاتە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنە و ئەمساڵ رەمەزان 30 رۆژی تەواوە".
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لیژنەی بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
ع،ه