کوردستانی

یەکێتیی له‌ په‌رله‌مانى داهاتوو کار لەسەر پاراستنی مافی پێکهاتەکان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی له‌ په‌رله‌مانى داهاتوو کار لەسەر پاراستنی مافی پێکهاتەکان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ تەواوی ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 3ى نیسانى 2024، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌ شارى هه‌ولێر سەردانی مەتران بەشار مەتی وەردە، سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبرەشیەی کلدانی هەولێر و مەتران  نسنائیل نزار سەرۆکی ئیبره‌شیەی حدیاب لە تایفەی سریانی کاسۆلیکى کرد.

له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌شیدا رایگه‌یاند، جەختمان لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ تەواوی ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەسۆنگەی پێکەوەژیانی هاوسەنگییانە لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی داهاتووی هەرێمی کوردستان کار لەسەر یاساییەکی گشتگیری هەڵبژاردن دەکەین بەڕاوێژ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و کورسی کریستیانەکان کە نوێنەرایەتی راستەقینەی کریستیانەکان بن لەهەرێمی کوردستان.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان