کوردستانی

پارتی سۆسیال دیموكرات ئەمڕۆ كۆنگرە دەبەستێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی سۆسیال دیموكرات ئەمڕۆ كۆنگرە دەبەستێت

مەودا میدیا-
لە بارودۆخێكی ئاڵۆزدا ئەمڕۆ پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتەكە هەشتەمین كۆنگرەی خۆی لە گوڵەخانە دەبەستێت و مەترسیش هەیە گرژی و ئاڵۆزیی رووبدات. 
 
د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە هەشتەمین كۆنگرەی حزبەكەیان لە پارێزگای هەڵەبجە دەبەستن و ئەو گۆڕانكارییانەی كە لەماوەی رابردوودا ئەنجامدران جێگیر دەكرێن. 

وتیشی، هه‌موو ئه‌ندامانی پێشووی حزبه‌كه‌یان ده‌توانن ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌دا به‌شداریی بكه‌نه‌وه‌ جگه‌ له‌ عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی حزب كه‌ پێشتر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی دراوه‌ و كۆتایی پێهاتووه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، رێكارێكی ئه‌منیی توند له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ له‌ گوڵه‌خانه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و ده‌یانه‌وێت له‌ كه‌شێكی ئارامدا كۆتایی به‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ بهێنن.

پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1976 بە جیابوونەوە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دامەزراوە و لە 13/5/1981 یەكەم كۆنگرەی خۆی بەستووە و ئەمڕۆش دوای 43 ساڵ لە كۆنگرەی یەكەم، كۆنگرەی هەشتەم دەبەستێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان