کوردستانی
واژۆی فەرمانبەران دژی ئەژماری من گەیەنرایە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەشێك لە فەرمانبەرانەوە هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی واژۆ لە دژی پرۆژەی ئەژماری من راگەیەنرا و ئەمڕۆش كۆی واژۆكان گەیەنرایە بەغدا.
كاروخ عومەر، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەكە لە گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند، بە تەنها لە قەزای كەلار نزیكەی پێنج هەزار واژۆیان لە دژی پرۆژەی ئەژماری من كۆكردووەتەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ واژۆی فەرمانبەرانی شار و شارۆچكەكانی تری هەرێم گەیەنراوەتە بەغدا.
وتیشی، چەند مامۆستا و فەرمانبەرێك بە نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی هەرێم لیستی واژۆكانیان بردووە بۆ بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆش لەگەڵ دادگای فیدراڵیی عیراق كۆببنەوە و واژۆكان بگەیەننە دەستیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جگە لە دادگای فیدراڵیی، وێنەیەك لە واژۆكان دەدرێتە هەریەك لە وەزارەتی دارایی عیراق و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق.
ئ پ