کوردستانی

عەبدوڵای حاجی مەحمود روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدوڵای حاجی مەحمود روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
عەبدوڵای حاجی مەحمود، جێگری پێشووی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی بەستنی هەشتەمین كۆنگرەی حزبەكەیەوە بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە.

لە روونكردنەوەكەدا عەبدوڵای حاجی مەحمود، كۆنگرەی هەشتەمی حزبەكەی بە كۆنگرەیەكی بێبنەما وەسف دەكات و دەڵێت: پێمان وایە ئەو كۆنگرە نەك هەر خزمەت بە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ناكات، بەڵكو كۆتایی بە پڕەنسیپەكانی كاری هاوبەش و بیروڕای جیاواز لەو حزبەدا دەهێنێت و بەرەو توولەرێیەكی نادیار و داخراوی دەبات. 
ئەمەش دەقی روونكردەوەكەیە وەك خۆی:

 روونكردنەوەیەك لەلایەن جێگری سەرۆك و بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە بۆ ڕای گشتی

هەڤاڵانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
جەماوەری تێكۆشەری كوردستان
ئەمڕۆ لەهەنگاوێكی دوور لە هەموو پڕەنسیپێكی كاری سیاسی و حزبی، بە ئیرادەی تاكڕەوانەی چەند كەس و گروپێك بەناوی بەستنی كۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان شانۆگەرییەكی بێ بنەما ساز دەكرێت. 
بێ بنەمایە، چونكە كۆنگرە ئامرازێكی یاسایی و پەیڕەوییە بۆ نوێكردنەوە و بەزیندوو هێشتنەوەی ژیانی حزبی و پێكهاتە و ئۆرگانەكانی و بەرنامە و سیاسەتی حزب، بەڵام ئەوەی بەناوی كۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە دەگوزەرێت دوورە لە هەموو بنەماكانی كۆنگرەیەكی تەندرووست و ئامانجدار، بۆیە پێمان وایە نەك خزمەت بە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ناكات، بەڵكو كۆتایی بە پڕەنسیپەكانی كاری هاوبەش و بیروڕای جیاواز لەو حزبەدا دەهێنێت و بەرەو توولە رێیەكی نادیار و داخراوی دەبات.
بۆیە لەمڕۆ بەدواوە ئێمە هیچ بەرپرسیارێتییەكی ئەو ئایندە لێڵ و ناروونە هەڵناگرین و بۆ درێژەدان بە مێژووی حزب و قوربانیدانی شەهیدان و ئامانجە باڵاكانیان رێگای خەباتی سیاسی و جەماوەریی دوور لە گیانی توند و تیژیی و دەمارگیریی درێژە پێدەدەین.
لە هەنگاوی یەكەمدا بە هاوپەیمانییەك بەناوی سەردەم خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ساز و ئامادە دەكەین، بۆ داهاتووی نزیك و دووریش لەسەر بنەمای بەهای باڵای خەبات و خزمەتكردنی گەل و نیشتیمان و كاری هاوبەش و رەخساندنی دەرفەتی هاوتا بۆ ئەو ئامانجانە كارنامەی تۆكمەمان دەبێت بۆ درێژەدان بەو كاروانی تێكۆشانەی خۆمان لەرێكخستنیدا ماندوو بووین و قوربانی گەورەمان لەپێناوداوە.  
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان