کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی پشتگیریی هەژماری من ناكات و رەتیشی ناكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەكو پارێزگای سلێمانی نە پشتگیریی لە پرۆژەی هەژماری من دەكەن و نە رەتیشی دەكەنەوە، چونكە ئەوە بڕیارێكی رەسمیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە و هاوكات مافی مووچەخۆرانیشە كە هەڵیدەبژێرن یان نا.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئێمە ئێستا لە هەرێمی كوردستان كێشەی نەختینە و سیولە و متمانەی بانكیی و چەندین كێشەی ترمان هەیە كە ئەمە قۆناغی یەكەمە و پێویستە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكرێت.
وتیشی، قۆناغی دووەم دێتەسەر ئەژماری من، دوای ئەوەی هاوڵاتی متمانەی ئەوەی بە بانكەكان هەبێت كە پارەكانی تێدا دابنێت و مامەڵەی پێوە بكات ئەوكات خۆی بڕیار دەدات لەكام بانك هەژمار دەكاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێمە كەس ئیجبار ناكەین كە لە كوێ ئەژماری بانكیی بكاتەوە و هەركاتیش مووچە بە تەواویی بوو بە 30 رۆژ جارێك ئەو كاتە مووچەخۆر خۆی ئازادە لەوەی لە كام بانك ئەژماری بانكیی دەكاتەوە، چونكە ئەوە مافێكی تایبەتی خۆیەتی.
ئ پ