کوردستانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یامێكى ئاراسته‌ى محه‌مه‌دى حاجی مه‌حمود كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌بۆنه‌وه‌ى به‌ستنى هه‌شته‌مین كۆنگره‌ى پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌خت له پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی و پارتی سۆسیال دیموكرات ده‌كه‌مه‌وه لەپێناو هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلەكەمان .
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و بەستنی هەشتەمین کۆنگرەی پارتە شۆڕشگێرەکەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوادارم راسپاردەكانی كۆنگرە و بڕیارەكانتان لەخزمەت گەشەپێدانی كوردستان، دەستەبەركردنی ژیانی شایستە بۆ هاونیشتمانییان و حوكمڕانییەكی تەندروستدا بێت.
لەم دەرفەتەدا جەخت لە پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكرات دەكەمەوە لەپێناو هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلەكەمان.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان