کوردستانی

لیژنەیه‌ك بۆ دیاریکردنى چاودێرانى بیانیى بۆ هەڵبژاردنى کوردستان ده‌ستنیشانكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیه‌ك بۆ دیاریکردنى چاودێرانى بیانیى بۆ هەڵبژاردنى کوردستان ده‌ستنیشانكرا

مه‌ودا میدیا-

 بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لیژنەیەک بۆ وەرگرتنى داواکاریى چاودێرانى نێودەوڵەتیى له‌ لایه‌ن کۆمیسیۆنى باڵاى ھەڵبژاردنەکانى عیراقه‌وه‌ پێکهێنرا.   
 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4ى نیسانى2024، جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى ھەڵبژاردنەکانى عیراق ئاشكراى كرد، ئەنجوومەنى کۆمیسیاران لیژنەیه‌كى بە سەرۆکایەتیی فەتاح محەمەد حوسێن، ئەندامى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بۆ دیاریکردنى چاودێرانى بیانیى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ده‌ستنیشانكرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا ئه‌و لیژنه‌یه‌ دەستدەکات بە وەرگرتنى داواکاریى چاودێرانى نێودەوڵەتی و نوێنەرى لیست و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان.

روونیشیكرده‌وه‌، بۆ ئەو مەبەستە فۆڕمێکى تایبەت بڵاودەکرێتەوە تاوه‌كو چاودێران پڕی بکەنەوە.

جومانە غەلاى، باسى له‌وه‌شكرد، مۆڵەت دەدرێتە تیمى چاودێریى بۆ چاودێرانى نێوخۆیی، ئه‌ویش دەبێت لە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنیى و رێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکراو بن
 
بڕیاره‌ رۆژی 10ى حوزەیرانى ئه‌مساڵ، پرۆسه‌ى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و کۆمیسیۆنى باڵاى ھەڵبژاردنەکانى عیراقیش سەرپەره‌شتی دەکات..

پ.ح.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان