کوردستانی

بێباكى ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر میلله‌ت و گوێنه‌دان به‌هۆشدارییه‌كان هه‌رێمى به‌م دۆخه‌ گه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێباكى ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر میلله‌ت و گوێنه‌دان به‌هۆشدارییه‌كان هه‌رێمى به‌م دۆخه‌ گه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا میلله‌ت له‌ ژێر كۆمه‌ڵێك فشارى قه‌یرانى دارایی ده‌ژین و ده‌سه‌ڵاتیش زۆر بێباكانه‌ گوێ به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ى میلله‌ت نادات كه‌ به‌ چه‌ندین شێوه‌ ده‌ریده‌بڕن، چاودێرێكى سیاسییش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى له‌ پێشتر بۆ هه‌ندێك لایه‌ن چووه‌ته‌ پێش ئێستا به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ و سه‌رده‌م گۆڕاوه‌.

د.یادگارعه‌لى، رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، ئه‌و غروره‌ى ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌، ره‌نگه‌ به‌شێكى بۆ ئه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا پاڵپشتى هه‌رێمى و ده‌ره‌كى هه‌بووبێت، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و ئه‌وه‌ى له‌ پێشتر بۆ هه‌ندێك لایه‌ن چووه‌ته‌ پێش ئێستا به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌.

وتیشى، ئاگاداریش كراونه‌ته‌وه‌ و جنین پلاسخارت، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق چه‌ند جار ئه‌وه‌ى وتووه‌، چاوه‌ڕێ مه‌بن هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌م وتانه‌ى ناوبراو پێش بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵ بوو، ئێستاش قسه‌كانى هاته‌ دى كه‌ نه‌ ده‌توانین نه‌وت بفرۆشین و نه‌ مووچه‌ بده‌ین به‌ مووچه‌خۆران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ پێشووتردا به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ و بێهێزى عیراق، چاوه‌كان زیاتر له‌ سه‌ر هه‌وڵێر بوون و ئه‌وه‌ش وایكردبوو پاڵپشتى ده‌ره‌كى بكرێت كه‌ ئه‌وه‌ش غرورى لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروستكردووه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كاته‌ نییه‌ و سه‌رده‌م گۆڕاوه‌.


پ.ح.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان