کوردستانی

قوباد تاڵه‌بانی‌: كوردانی فه‌یلی رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاوان بوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قوباد تاڵه‌بانی‌: كوردانی فه‌یلی رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاوان بوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌بۆنه‌ى 44 هه‌مین ساڵیادی جینۆساید و وڵات به‌ده‌ركردنی كوردانی فه‌یلی، قوباد تاڵه‌بانی‌، په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، كوردانی فه‌یلی هه‌م له‌به‌ر كوردبوون و هه‌م له‌به‌ر شیعه‌بوونیان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاوان بوونه‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4ى نیسانى 2024، له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، هیچ پێكهاته‌یه‌كی گه‌لی كوردستان و هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستانیش نییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو به‌ سه‌لامه‌ت ده‌رباز بووبێت.

راشیگه‌یاندووه‌، كوردانی فه‌یلی هه‌م له‌به‌ر كوردبوون و هه‌م له‌به‌ر شیعه‌بوونیان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاوان بوونه‌وه‌، به‌ هه‌زارانیان شه‌هیدكران و به‌ سه‌دان هه‌زاریشیان به‌ زۆره‌ملێ وڵات به‌ده‌ر كران و ناسنامه‌ی عیراقییان لێ سه‌ندرایه‌وه‌".

قوباد تاڵه‌بانى، ده‌شڵێت، له‌ یادی 44 ساڵه‌ی جینۆساید و وڵات به‌ده‌ركردنی كوردانی فه‌یلیدا سه‌ری رێز داده‌نوێنین له‌ئاست شه‌هیده‌كان و هه‌موو قوربانیانی كوردی فه‌یلی.


پ.ح.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد