کوردستانی

ده‌یان كرێكار له‌سه‌ر كار گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌یان كرێكار له‌سه‌ر كار گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌ندیكاى کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو له‌ هه‌رێمى كوردستان 73 كرێكار له‌سه‌ر كار گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

لە ڕاگەیاندراوێكى ئه‌و سه‌ندیكایه‌ هاتووه‌ " لەساڵی 2023، له‌ هه‌رێمى كوردستان 73 کرێکار لەشوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 70 ساڵ بووه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە هەولێر 22 کرێکار، لەسلێمانی 19 کرێکار، لەدهۆک شەش کرێکار، لە هەڵەبجە پێنج کرێکار و لە کەرکووکیش 21 کرێکار گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "  18 کەس لەو کرێکارانە کرێکاری بیانی بوون، زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردکردندا لەساڵی رابردوو بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان بووە لەشوێنە بەرزەکان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان