کوردستانی

شاره‌وانيى وان راده‌ستى كورد كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌وانيى وان راده‌ستى كورد كرا

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له‌ توركیا بۆ شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجامدرا، رێگرى له‌ براوه‌ى شاره‌وانى شارى وان ده‌كرا و ناڕه‌زایه‌تى كوردانى شاره‌كه‌ى لێكه‌وته‌وه‌، دواجار شاره‌وانى وان راده‌ستى كورد كرا.

ناڕەزایەتییەکان لە کوردستانی تورکیا گەیشتنە ئەنجام و شاندی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەڵوێستەکەی خۆی پاشگەز بووەتەوە.

شاندی باڵای ئاکەپە لە بڕِیاری خۆی بۆ سەبارەت بە گۆڕینی شارەوانیی وان لە عەبدوڵڵا زەیدانی کوردەوە بۆ نوێنەرێکی ئاک پارتی، پاشگەز بووەوە و زەیدانی وەکوو شارەوانی وان ناساند.

یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا به‌رێوه‌چوو، به‌هۆیه‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى ئاكپارتى رووبه‌ڕووى شكست بووه‌ و به‌ سه‌دان شاره‌وانى له‌ ده‌ستدا.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان