کوردستانی
ساڵى رابردوو زیاتر له 500 كۆڵبه‌ر كوژراون و برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ساڵى رابردوو له ئێران، به سه‌دان كۆڵبه‌ر له كاتى كۆڵبهرى كوژراون و گیانیان له ده‌ستداوه و زۆرترین حاڵه‌تى كوشتنیش له لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێران بووه.
به‌پێى ئامارێكى میدیا ئێرانییه‌كان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه "ساڵى رابردوو 507 كۆڵبه‌ر له رۆژهه‌ڵاتى ئێران كوژراون و برینداربوون".
به‌پێى ئاماره‌كه "زیاتر له سه‌دا81ى ئەم کۆڵبەرانە بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران کوژراون و بریندار کراون، هەروەها 28 کەس لەم کۆڵبەرانە تەمەنیان کەمتر لە 18ساڵ بووه".
28 کەس لەو کۆڵبەرانەی کە کوژراون و بریندارکراون تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵ بووە.
سه‌دا 81ی ئەم کۆڵبەرانە بە تەقەی راستەوخۆی سوپاى پاسداران کوژراون و بریندار کراون.
لە نێوان 44 کۆڵبەرێکدا کە کوژراون، 32 کەسیان بە تەقەی سوپاى پاسداران کوژراون و کەسێکیان تەمەنی کەمتر لە 18 ساڵ بووە.
ع،ه