کوردستانی

پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌ و باران ده‌بارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌ و باران ده‌بارێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ، كەشناسیی هەرێم پێشبینییه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ ده‌كات، به‌ نزم بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و بارینى نمه‌ باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشكراى كرد، ئەمڕۆ شەممە كەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ‌ ناوچەدا.

ده‌شڵێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.

راشیگه‌یاندووه‌، سبەینێ یه‌ك شه‌ممه‌، ئاسمان لەنێوان نیمچە بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ،  لەدوای نیوەڕۆ رێژەی دابارینەكە زیاتر دەبێت و هەندێ‌ جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) پلە لە تۆماركراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە:

هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆك : 23
كەركوك : 30
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 23
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 33

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان