کوردستانی

19 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى كورد هه‌ڵبژێردرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


19 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى كورد هه‌ڵبژێردرا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ى نیسانى 2024، 19 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ساڵرۆژى ھەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد له‌ مێژووی عیراقدا.

له‌ رۆژى 6ى نیسانى 2005، و لە پڕۆسەیەکی دیموکراسییدا سەرۆک مام جەلال دوای هەڵبژاردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە پۆستی سەرۆک کۆماری پێدرا، ئەمڕۆش 19 ساڵ بەسەر ئەو رۆژە مێژوویەدا تێدەپەڕێت. 

سەرۆک مام جەلال بووە یەکەم سیاسیی کورد لە مێژووی عیراقدا پۆستی سەرۆکی وڵات وەربگرێت و یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مێژووی عیراقدا، لە چوارچێوەی دەستوری نوێی عیراقدا.

مام جەلال، لە پێشمەرگایەتییەوە ده‌ستیپێكرد تاوه‌كو سەرۆک کۆمار، بە هۆی لێهاتوویی، سیاسەتی حەکیمانە، ئاشتەوایی و برایەتی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عیراقدا، لەلایەن ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان نازناوی سەمامی ئەمانی پێبه‌خه‌شرا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان