کوردستانی
چى واى كرد پارتى ببێته هێزى یه‌كه‌م و ده‌سه‌ڵاتى بكه‌وێته ده‌ست؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چاودێرێكى سیاسیی باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ى وایكرد پارتى ببێته هێزى یه‌كه‌م و زۆربه‌ى جومگه‌كانى ده‌ست بگرێته ده‌ست، نه‌بوونى هێزێكى وابوو له ناوخۆدا كه بتوانێت باڵانسه‌كه هاوسه‌نگ بكات.
د. یادگار عه‌لى، رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له ماوه‌كانى رابردوودا وایكرد، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ببێته هێزى یه‌كه‌م و زۆربه‌ى جومگوكانى ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست به جۆرێك كه بووه‌ته داینه‌مۆى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌وه ناشاردرێته‌وه، نه‌بوونى هێزێكى وابوو له ناوخۆدا كه بتوانێت باڵانسه‌كه هاوسه‌نگ بكات.
وتیشى، هه‌روه‌ها به هۆى ئه‌و ناكۆكییانه و جیابوونهوانهى ناو یه‌كێتیى و دروستبوونى ئه‌م هه‌موو حزبه له زۆنى سه‌وز، ده‌نگه‌كانى زیاتر په‌رت كرد.
د. یادگار عه‌لى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پارتىش به‌و كورسییانهى كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و به‌و یاسا خراپه‌ى هه‌لبژاردن كه‌هه‌بوو، توانى زۆرینه له په‌رله‌مانى كوردستان پێكبهێنێت و زۆربه‌ى جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
ماوه‌ى 10 ساڵه به‌هۆى نه‌گونجاوى له ئیداره‌دانى حكومڕانى له هه‌رێمى كوردستان، كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى رووبه‌رووى چه‌ندین قه‌یرانى دارایی بوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش به‌رده‌وام لهبهرفراوانبووندان به‌رانبه‌ر به حزبه‌كانى ناو ده‌سه‌ڵات و به تایبه‌ت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه هێزى یه‌كه‌مه له ده‌سه‌ڵات.
پ ح ع