کوردستانی

شه‌شه‌مین خه‌ڵاتى كارۆ ده‌به‌خشرێته‌ خانمه‌ ده‌رهێنه‌رێك

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌شه‌مین خه‌ڵاتى كارۆ ده‌به‌خشرێته‌ خانمه‌ ده‌رهێنه‌رێك

مه‌ودا میدیا-

شەشەمین خەڵاتی كارۆ بۆ ساڵى 2024 ده‌به‌خشرێته‌ ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندو شانۆكارێكى دیارى هه‌رێمى كوردستان كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خزمه‌ت ده‌كات.

بەڕێوەبردنی ناوەندی چاپەمەنی و ڕۆشنبیریی کارۆ و ئه‌ندامانى لیژنه‌، ئەمساڵ شەشەمین خەڵاتی کارۆ، دەبەخشنە، شانۆکار و ئەکتەر و دەرهێنەری ناوداری کورد، خاتوو گەزیزە، كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى شوان كه‌مال به‌شێوه‌یه‌كى ئاستبه‌رز دروستكراوه‌.

گەزیزە، ناوێکی دیار و چالاکی نێوەندی هونەریی کوردییە، زیاد لە نیوسەدە لە شانۆی کوردیی، وەک ئەکتەر، دەرهێنەر، نووسەر ئامادەیی هەیە، لە چەندین شانۆ و درامای کوردیدا، رۆڵی هەبووە، ئەمە جگە لەوەی یەکێک بووە لە مامۆستا و پەروەردەکارانی خوێندکارانی شانۆ، لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان