کوردستانی

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ 30 ملیۆن دینار و نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار دۆلارى دزیوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ 30 ملیۆن دینار و نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار دۆلارى دزیوه‌

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كات کە بڕی 30 ملیۆن دینار و نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار دۆلاری لە هاوڵاتییەک دزیبوو، دانی به‌ تاوانه‌كه‌شیدا ناوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 7ى نیسانى 2024، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، پاش ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ك سکاڵای تۆمار کرد کە لەماڵەکەیدا بڕی 30 ملیۆن دینار و 6 هەزار و 800 دۆلاری لێدزراوە، هێزەکانیان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی راپەڕینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.

راشیگه‌یاند، دەستیان بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا گرتووە و دوای رێکارە یاساییەکان و لەسەر بڕیاری دادوەر بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێندرێتەوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تۆمەتبارەکە ناوی (ئـ، ت، س)ە و لەدایکبووی 1988ە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان