جیهانی
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا لە کەرەنتینەوە نامه بۆ هاوڵاتییانی ده‌نێرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت چاوەڕی دەکرێت ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپی ده‌چێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا لە کەرەنتینەوە نامه بۆ هاوڵاتییانی ده‌نێرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت چاوەڕی دەکرێت ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپی ده‌چێت.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه ئێستا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە له كهرهنتینەدایه نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ناردووه رایدەگەیەنێت"له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه و خۆیان بپارێزن، چونكه چاوه‌ڕێ ده‌كات له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپی بچێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌كاری باشی كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه تائێستا زیاتر له 17 هه‌زار به‌ریتانی تووشی بووه و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە".