کوردستانی
شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى بڵاو کردەوە و رایدهگهیهنێت، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بە تێکڕا چوار بۆ حەوت پلە نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 7ى نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لهسهر كهشى ئهمڕۆ بڵاویكردووهتهوه، لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور، هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین، ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچە شاخاویییەکان و تەواوى ناوچە جیاجیاکان هەورى تەواو دەبێت و باران دەبارێت.
راشیگهیاندووه، بڕی دابارین لە سەنتەری پارێزگاکان لە نێوان 5 تا 10 ملم و لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان 8 تا 15 ملم باران دەبارێت و بەراورد بە دوێنێ شەممە، پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
كهشناسیی ههرێم لهسهر كهشى سبهى دووشهممه ئاماژه بهوه دهكات، بارانبارین بەردەوامى دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى بەرەبەیان لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژئاواى پارێزگاى هەولێر بارانى مامناوەند دەبارێت، بڕی پێشبینیکراوی بارانبارینش لەنێوان 8 تا 14 ملم دەبێت.
ئهوهشى خستووهتهڕوو، لە دوانیوەڕۆوە کاریگەرى بارانبارینەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین و سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و پاشان بۆ سەر سنوورى ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کرکووک.
ئهوهش هاتووه، لە کاتەکانى ئێوارەى رۆژى دووشەممە تا رادەیەک بارانبارین کەم دەبێتەوە زیاتر ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە نزم دەبنەوە.
پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 24
سلێمانی : 23
دهۆک : 24
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 27
گەرمیان : 27
زاخۆ : 24
سۆران : 22
حاجی ئۆمەران : 13
پ ح ع