کوردستانی
میوانخانه و چێشتخانه‌كان ئاماده‌كارى ته‌واویان كردووه بۆ جه‌ژن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان و هاتنى گه‌شتیاران، میوانخانه و چێشتخانه‌كان كراوه ده‌بن و سه‌رۆكى لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه و هیچ گرفتێكمان نییه له پێشوازى میواناندا.
مه‌حمود تۆفیق، سه‌رۆكى لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى میوانخانه و چێشتخانه‌كان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستى پێشوازیكردن له میوانان و گه‌شتیاران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه و زیاتر له 100 شوێن كراوه‌یه، بێجگه له هۆڵ و شوێنه داخراوه‌كانیش.
وتیشى، هیچ گرفتێكمان نییه و خواردن و شوێنى حه‌وانه‌وه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و گه‌شتیاری پێدا تێده‌په‌ڕن ئاماده‌كراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى پشووه‌وه و دابه‌شكردنى دوو مووچه له‌م مانگه‌دا، پێشبنیی ده‌كه‌ین رێژه‌ى گه‌شتیاران و میوانانمان زۆر بن.
پ ح ع