کوردستانی

رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ زیاد ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ زیاد ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى گه‌شتوگوزارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ پێشبینیی هاتنى گه‌شتیارێكى زۆر ده‌كه‌ین چونكه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌ورۆز كه‌وته‌ ره‌مه‌زانه‌وه‌ گه‌شتیار كه‌م بوو، ده‌شڵێت، ئاماده‌كاریییه‌كانمان كردووه‌ بۆ پێشوازى له‌ گه‌شتیاران.

ئارام شوانى، وته‌بێژى گه‌شتوگوزارى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ و مانگى ره‌مه‌زان كه‌وتنه‌ یه‌ك كاته‌وه‌ بۆیه‌ هاتنى گه‌شتیارانمان به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌م بوو له‌ نه‌ورۆزدا به‌ڵام وه‌ك قه‌ربوویه‌ك بۆ ئه‌و كاته‌ پێشبینى ده‌كه‌ین له‌م جه‌ژنه‌دا گه‌شتیارێكى زۆر روو له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى  بكه‌ن.

وتیشى، زۆرینه‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى روومان تێده‌كه‌ن بریتین گه‌شتیارانى ناوه‌راست و باشورى عیراق.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانیشیان، ئارام شوانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاریمان كردووه‌ و چه‌ند لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ له‌وانه‌ لیژنه‌ى پێشوازى له‌ گه‌شتیاران و لیژنه‌ى پشكنینى خاڵه‌ گه‌شتیارییه‌كان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌ گه‌شتیاران وه‌ك به‌خشینى پۆسته‌رى گه‌شتیارى و شیرین و ئاو.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ مۆڵه‌ت و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ین به‌ مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كان و پابه‌ندبوونیان به‌ نرخه‌كانه‌وه‌ ، وه‌ له‌ ئه‌گه‌رى دروسبوونى هه‌ر گرفتێك هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری بكه‌ین.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان