کوردستانی
حكومه‌ت بڕیارێكى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان ده‌ركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری لێخۆشبوونى بۆ قه‌رزى كاره‌باى هاوڵاتییان ده‌ركرد و بڕیاره‌كه‌ش هه‌موو هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با ده‌گرێته‌وه.
به‌پێى نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كه گشتاندنى بۆ كراوه ،له ئه‌مڕۆ یهكشهممهن 7ى نیسان، بڕیارى لێخۆشبوونى له %20ى پاره‌ى كاره‌با و قه‌رزى كاره‌باى سه‌ر هاوبه‌شه‌كان ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن".
باس لهوهشكراوه "ئه‌و بڕیاره هه‌موو هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با ده‌گرێته‌وه و له‌كاتى وه‌رگرتنى پاره یان دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه لێخۆشبوونهكهیان بۆ ده‌كرێت".
ع،ه