کوردستانی
پارتى ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسيى پارتیی دیموكراتیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى ئاماده‌یه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بكات به‌ڵام مه‌رجمان هه‌یه.
هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسيى پارتیی دیموكراتیی كوردستان رایگه‌یاند "به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانمان راگه‌یاند، پارتى ئاماده‌یه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكات به‌ڵام مه‌رجمان ئه‌ویه دوربێت له دیزاینى پێشوه‌خته".
وتیشى "شاندى یۆنامى كه له‌سه‌ر داواى جنین بلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ شاندى پارتى كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌وان باسیان له‌گرنگى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "پێویسته یۆنامى له‌سه‌ر هێڵ بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ته‌كنیكییه‌كان و زامنكردنى هه‌ڵبژاردنێكى پاك".
ع،ه