کوردستانی
هۆشدارى ده‌درێت به هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له ناوچه جیاجیاكان باران ده‌بارێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كەشناسی بە مه‌ودا میدیاى راگەیاند "له‌م هه‌فته‌یه گۆڕانكاری لە كەشوهەوادا دروستدەبێت و پێشبینی دەسپێكردنەوەی بارانبارین دەكرێت، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێ لە هەوادا بەهۆی شەپۆلی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست".
باسى له‌وه‌شكرد "كاریگەری شەپۆلی بارانبارینەكە بە تەوای لە 10ی ئەم مانگە كە هاوكات دەبێت لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەستپێدەكات و تا رۆژی داهاتووتر واتە تا 11ی مانگ كاریگەرییەكەی دەمێنێت".
وتیشى "، لەو شەپۆلەشدا ناوبەناو باران بارین بە بڕی جیاواز هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هاوكات لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسكەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵ دەبێت".
ع،ه