کوردستانی
كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه، بارانى به‌لێزمه له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى "سبه‌ینێ سێشه‌ممه، باران بارین بەردەوامى دەبێت بەجۆرێک بڕی باران بارین زیاتر دەبێت بەراورد بە ئەمرۆ دووشه‌ممه، لەکاتەکانی بەیانی لێزمە باران بروسکە و رەشەبا دەبێت، سەرەتا لەناوچەکانی بادینیان دەستپێدەکات پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە".
باس له‌وه‌شكراوه " سەبارەت بە بڕی دابارینی پێشبینی کراو بۆ24 کاتژمێر بۆ ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت، پارێزگای دهۆک بەگشتی 12 بۆ 18ملم، ناوچە شاخاوییەکان و ئیداری زاخۆ زیاتردەبێت 24 بۆ 30 ملم دەبێت، سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 8 بۆ 12 ملم دەبێت، ئیدارەی سۆران رێژەکە بۆ 12 بۆ 18 ملم دەبێت".
"سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری 6 بۆ 8 ملم و بۆ شاری هەڵەبجە 1 بۆ4 ملم، ئیدارەی گەرمیان 6 بۆ 8 ملم، ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئەم دەڤەرە 12 بۆ 18 ملم پێشبینی دەکرێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26
سلێمانی : 24
دهۆک : 22
زاخۆ : 23
هەڵەبجە : 23
کەرکوک : 29
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 32
ع،ه