گێتی
ئێران... وڵاتێك لهترسى هێرشهكانمان خۆراك پاشهكهوت دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
باڵیۆزی ئێران لە سووریا رایگەیاند، ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران خۆراک پاشەکەوت دەکەن.
حسێن ئەکبەری، باڵیۆزی ئێران لە سوریا رایگەیاند " ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامی ئێران دەستیان کردووە بە پاشەکەوتی مادەی خۆراکی و لە ئاستی وەڵامی ئێمە ئاگادارن".
باسى لهوهشكرد "هۆشداریی دەدەینە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان کە بێدەنگ نەبن لهبهرانبهر ئەو كارانه، ئیسرائیل زۆر ترسی هەیە لە تۆڵە کردنەوەی ئێران، بەڵام وەڵامی ئێران ئاشکرا نییە و بەس ئیسرائیلییەکان لە قووڵایی ئەوە تێدەگەن.
ع،ه