کوردستانی
بڕیارێكى گرنگ له بهرژهوهندى هاوڵاتییان كهوته بوارى جێبهجێكردنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهمڕۆ 8ى نیسانى 2024، بڕیارى لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان وەک كرێی ئاو و خاشاك و رسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار چووه بواری جێبەجێكردنەوە، وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزارى حكومهتى ههرێمیش رایدهگهیهنێت، جێبهجێكردنى بڕیارهكه تاوەكو ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی كوردستان بهردهوام دهبێت.
له راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشكراى كردووه، پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە(4651 لە (7/4/2024)ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسانی 2024، وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار و كەلەپوور، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە و تێیدا داوادەكات لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بڕیاری لێخۆشبوون بە رێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار بكرێت.
لە گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاردا هاتووە: بە رێژەی 20% لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان دەكرێت، وەكوو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار، رسوماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.
روونیشىكراوهتهوه، بە رێژەی 20% لێخۆشبوون دەكرێت لە كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار، رسوماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، تاوەكو ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی كوردستان.
ههر بەپێی گشتاندنەكە، بڕیاری لێخۆشبوون بە رێژەی 20% لە ئەمڕۆوە لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كاری پێویستی لەسەر دەكرێت و جێبەجێدەكرێت