گێتی
ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه له هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ى ئێران له سوریا.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمىریکا درێژە بە تاوانەکانی خۆی دەدات، تاوانە تیرۆریستی و جەنگییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکان و مووشەکەکانی ئەمه‌ریکا لە دژی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لاپەڕەیەکی نوێی پێشێلکردنی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بوو لەوان ڕێککەوتننامەکانی ڤیەننا".
وتیشى " کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دوای کاتژمێرێک له هێرشی تیرۆریستی ئیسرائیل له تاران بەڕێوەچوو، من لە دیمەشقەوە بە دەنگی بەرز ڕایدەگەیەنم کە ئەمریکا بەرپرسیارە لەم ڕووداوە و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەنگی نەرێنی ئەمه‌ریکا و دوو وڵاتی ئەوروپی بۆ دەرکردنی بەیاننامەیەک کە ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەن، نیشانەی گڵۆپی سەوزی ئەمه‌ریکایە".
ع،ه