گێتی

بەرپرسانی ئەمریکی زانیاری نوێ له‌سه‌ر هێرشه‌كانى ئێران ئاشكرا ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسانی ئەمریکی زانیاری نوێ له‌سه‌ر هێرشه‌كانى ئێران ئاشكرا ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

به‌ مه‌به‌ستى تۆڵەکردنەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵیۆزخانەكەى لە دیمەشق، ئێران 100 مووشەکی ئامادەکردووە. 

له‌و باره‌یه‌وه‌، دوو بەرپرسی ئەمریکی بۆ کەناڵی (سی بی ئێس نیوز) باسیان له‌وه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ى چاوەڕوان دەکرێت  ئه‌مشەو ( شه‌وى هه‌ینی) هێرشێکی گەورە له‌ لایه‌ن  ئێرانه‌وه‌ بكرێته‌ سەر ئیسرائیل.

روونیشیانكردووه‌ته‌وه‌، بۆ هێرشه‌كه‌ش به‌ ئامانجى پێكانى پێگە سەربازییەکانی ناوخۆی ئیسرائیل،  زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان مووشەک ئامادەکراون .

هاوكات، میدیاکانی نزیک لە حیزبووڵڵای لوبنان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، ئەمشەو وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەینەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوو شەممەی رابردوو باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌  بۆردوومانکرا، و به‌ هۆیه‌وه‌ حەوت بەرپرس و  راوێژکاری ئێرانی كوژرا.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان