گێتی

ئه‌مریكا ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ له‌پشت ئه‌و رووداوه‌وه‌ بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مریكا ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ له‌پشت ئه‌و رووداوه‌وه‌ بێت

مه‌ودا میدیا-

له‌سه‌ر هێرشه‌كانى ناوەندی سەربازیی كالسۆ، سێنتكۆم، ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مریكا له‌ پشت ئه‌و رووداوه‌وه‌ بێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمریكا رۆژی هەینی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عیراق ئەنجام نەداوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا "سێنتكۆم" لەسەر تۆڕی ئێكس، بۆردوومانكردنى بنكەی كالسۆی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بابل له‌ لایه‌ن هێزەكانیانه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمریكا رۆژی هەینی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عیراق ئەنجام نەداوە.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەو زانیارییانەی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئەمریكا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عیراق دەستپێكردووە راست نین. 

بنكەی سەربازیی  كالسۆ كە پێشتر هێزەكانی ئەمریكای تێیدابوون و دواتر رادەستی هێزە عیراقییەكان كرا و ئێستاش  لیواكانی 28 و 17ی هێزەكانی حەشدی شەعبی تێدایە، شەوی رابردوو هێرشى كرایە سەر. 


پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان