گێتی
كۆریای باكور مووشه‌كێكى جیاوازى تاقیكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى كۆریاى باكور رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به ئاماده‌بوونى كیم جون ئونگ، سه‌رۆكى كۆریاى باكور، كڵاوه‌یه‌كى مووشه‌كى جیاوازى تاقیكرده‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا جیهانییه‌كان "كۆریاى باكور كڵاوه‌یه‌كى مووشه‌كى جۆرى كرووزى تاقیكردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتووبوون له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش".
باس له‌وه‌شكراوه "كۆریاى باكور ئه‌و مووشه‌كه‌ى ئاراسته‌ى كه‌ناراوه‌كانى رۆژئاواى وڵاته‌كه‌ى كردووه كه نزیكه له كۆریاى باشوور".
ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له درێژه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه‌كانى ئه‌و وڵاته‌یه كه به‌رده‌وام ئه‌نجامیان ده‌دات و وه‌ك نیشاندانى هێز و تواناى وڵاته‌كه.
ع،ه