جیهانی
سەرۆکی ئەمریکا پێشبینییەکی مەترسیدار دەکات لەبارەی کۆرۆناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت ره‌نگه زیاتر له دوو ملیۆن کەس له ئه‌مەریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له ده‌ست بدەن ئاماژە بەوەشدەکات هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێکوتەی چاره‌سه‌ری په‌تاكه به‌رده‌وامه.
سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت ره‌نگه زیاتر له دوو ملیۆن کەس له ئه‌مەریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له ده‌ست بدەن ئاماژە بەوەشدەکات هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێکوتەی چاره‌سه‌ری په‌تاكه به‌رده‌وامه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند "رووبەڕووی نەخۆشییهك بووینه‌ته‌وه كه جیهانی داگرتوه و پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوبرد نه‌كه‌ین ره‌نگه زیاتر له دوو ملیۆن کەس له ئه‌مەریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له ده‌ست بدەن".
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند "هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێکوتەی چاره‌سه‌ری په‌تاكه به‌رده‌وامه، هەروەها قەدەغەی هاتووچۆ و كۆبوونهوهکانی تاكو كۆتایی مانگی چوار درێژكرده‌وه".
ترەمپ ئەوەشی ئاشکراکرد "ئەگەر رێکارەکان لە کاتی خۆییدا جێبەجێنەکرێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا، رێژەی گیان لە دەستدان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مەریكا ده‌گاته به‌رزترین ئاست".
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا له ئه‌مەریكا زیاتر له 142 هەزار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاتر له دوو هەزار و 500 کەسیش گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا له ئه‌مەریكا زیاتر له 142 هەزار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاتر له دوو هەزار و 500 کەسیش گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.