گێتی

له‌ فه‌له‌ستین 17 هه‌زار منداڵ بێ دایك و باوك بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ فه‌له‌ستین 17 هه‌زار منداڵ بێ دایك و باوك بوون

مه‌ودا میدیا-


نوسینگەی راگەیاندنی وڵاتى فەلەستین ئامرێکی نوێی لە باره‌ى دۆخی خراپى منداڵانى وڵاته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى فه‌له‌ستین " له‌ ماوه‌ى 200 رۆژى شه‌ڕى ئیسرائیل و حه‌ماس، تا ئێستا 30 منداڵ بەهۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەست داوە و هەروەها 17 هەزار منداڵ بێ باوک و دایک بوون".

"بە پێ دوایین ئامارەکان لە ئەو شەڕەدا تا ئێستا 34 هەزار کەس گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و هاوكات نزیكه‌ى 80 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن".

له‌ حه‌وتى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، حه‌ماس هێرشى كرده‌ سه‌ر ئیسرائیل و ماوه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت مانگه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و ئیسرائیل تاوانى شه‌ڕ به‌رانبه‌ر خه‌ڵكى فه‌له‌ستین و غه‌ززه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە