گێتی

ئه‌ردۆغان به‌ ئه‌رێنى باسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێم ده‌كات "هه‌ستى بزواندین"

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان به‌ ئه‌رێنى باسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێم ده‌كات "هه‌ستى بزواندین"

مه‌ودا میدیا-

ئەردۆغان، له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى باسى لێوه‌ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "بە 27  رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ عیراق، زەمینەی پەیوەندییەکەمان بەهێز کرد".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان سباره‌ت به‌ سەردانەکەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بەشێوەیەکی گشتگیر هەڵسەنگاندنمان کرد بۆ پەیوەندیە ئابوورییەکانمان بەتایبەتی وزە، گواستنەوە، بازرگانی و وەبەرهێنان.

وتیشى "لە دواى ئه‌وه‌ى سەردانی بەغدایان كرد، سەردانی هەولێریان كردووه‌ و لەگەڵ سەرکردەکانی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوەی سوودبەخشیان ئەنجام داوە.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەبۆنەی سەردانەکەیەوە جارێکی تر دەرفەتیان بۆ رەخسا  لە نزیکەوە دۆستایەتی راستگۆیانەی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان - عیراق ببینن، کە ئیرادەیان بەردەوامە بۆ پێشخستنی ئەو هاوکارییەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دروست بووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا، له‌ باره‌ى رازاندنه‌وه‌ى شەقامەکانی هەولێر به‌ ئاڵای تورکیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەبۆنەی سەردانەکەمانەوە، بە راستی هەستی بزواندین و ئه‌وه‌ش ئاماژەیە بە پەیوەندیی دۆستانەی نزیکی نێوان تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان