گێتی
ئیبراهیم ره‌ئیسى: ئیسرائیل ده‌سڕینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا
لە سه‌ردانه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ وڵاتى پاكستان هۆشدارى دا له سڕینه‌وه وڵاتى ئیسرائیل.
ئیبراهیم ڕەئیسی، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "پشتیوانیکردنی ئەمه‌ریکا و رۆژئاوا لە کوشتن و بریندارکردنی زیاتر لە 100 هەزار فەلەستینی لە غەززە، ئەو راستییە دەردەخات کە ئەمڕۆ گەورەترین پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ ئەمه‌ریکییەکان و رۆژئاواییەکانن و بانگەشەی بەرگریکردنیان لە مافەکانی مرۆڤیش شتێکی بێ‌مانا و درۆیه".
وتیشى "ئێران له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌ى له وڵاتى میسر بێده‌نگ نه‌بوو، سزاى ئیسرائیلى دا، ئه‌وه‌ى ئیسرائیل كردى، دژ بە هەموو یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بوو".
باسى له‌وه‌شكرد " ئەگەر ئیسرائیل هەڵەیەکی دیکە ئەنجام بدات، رەنگە ئیدی هیچی لێنەمێنێتەوە و بسڕدرێته‌وه".
ع،ه