گێتی

میسر هەوڵی دیل بە دیلی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسر هەوڵی دیل بە دیلی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەدات
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی وەفدێكی میسریی بە سەرۆكایەتی عەباس كامیل، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی میسر لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی رێگاكانی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و رزگاركردنی ئەو دیلانەی كە تا ئێستا لای یەكتر ماونەتەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان، تا ئێستا ئیسرائیل هیچ پێشنیارێكی نوێی بۆ ئەو بابەتە نییە، بەڵام ئامادەیە بیر لە ئاگربەستێكی سنووردار بكاتەوە كە تێیدا 33 زیندانی ئازاد بكرێن لەبری ئەو 40 زیندانییەی كە پێشتر باسیان لێدەكرا. 

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەك لەسەر زیندانییەكان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا نییە و هیچ ئۆفەرێكی نوێی ئیسرائیلیش لەم بارەیەوە نییە. 

میدیا عەرەبییەكان باسیان لەوەشكردووە، ئەوەی روودەدات هەوڵێكە لەلایەن میسرەوە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا. 
ئ.پ 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان