گێتی
ئهمەریکا هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازى کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات و جەختیش لە هەڵوێستی پشتیوانی و ئەمەریکا بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە له پێناو پاراستنی سەقامگیریی و سەروەریی.
لە راگەیەندراوێکدا، ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدهگهیهنێت "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکات".
دهشڵێت "هێرشی لەم جۆرە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عیراقه، هەر بۆیە هانی دەسەڵاتداران دەدەن لێکۆڵینەوە بکەن و هێرشەکەرەکان رووبەڕووی یاسا و دادگا بکەنەوە".
میلهر، وێڕاى سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەکە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، جەخت لە هەڵوێستی ئەمەریکا دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە کاری هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی عیراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عیراق و هەرێمی کوردستان.
رۆژى هەینی 26ی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بە هۆیەوە چوار کارمەندی بیانی کوژران کە خەڵکی وڵاتی یەمەنن و دووانی تریش برینداربوون.
پ ح ع