گێتی

باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عیراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى کۆرمۆر په‌یامێك راده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عیراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى کۆرمۆر په‌یامێك راده‌گه‌یه‌نێت

مه‌ودا میدیا-

لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عیراق، له‌ پەیامێکیدا ده‌ڵێت "بە توندی ئیدانەى  هێرشەکەی سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستانی عیراق دەکەن".

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن کە بووە هۆی زیانگەیاندن بە ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و چەندین قوربانی لێکەوتەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "داوا لە حکومەتی عیراق دەکەن لێکۆڵینەوەی تەواوەتی بکەن لە و هێرشە و تاوانباران بدرێنە دادگا تاوه‌كو بە سزای یاسایی خۆیان بگەن".

ئەلینا رۆمانۆسکی، سەرەخۆشیی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو کەسانە ده‌كات کە لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستدا، و روونیكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەريی عیراق.

رۆژى هەینی 26ی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بە هۆیەوە چوار کارمەندی بیانی کوژران کە خەڵکی وڵاتی یەمەنن و دووانی تریش برینداربوون.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان