گێتی
ئێران راگهیهندراوێك لهسهر ئهو کەشتییە بڵاودەکاتهوه كه دەستی بە سەرداگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئێران، تیمی ئەو کەشتییە ئازاد دەکات، کە دوو هەفتە لەمەوبهر بە تۆمەتی بەزاندنی سنوورە ئاوییەکان دەستی بە سەردا گرتبوو، راشیدهگهیهنێت "وەک پرسێکی مرۆیی سەیری بابەتەکە دەکەن".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردووهتهوه "حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا پورتوگالییەکەیدا، لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆی کردووە و پێی راگەیاندووە وەک پرسێکی مرۆیی سەیری بابەتەکە دەکەن و بەم زووانە سەرنشینانی کەشتییەکە ئازاد دەکرێن".
له رۆژی 13ى ئهم مانگه، لە گەرووی هورمز، سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بە سەر کەشتیی MSC Aries گرت کە ئاڵای پورتوگالی پێوەبوو، وه 25 سەرنشینی تێدا بوو و سەرجەمیان دەستبەسەر کران، ئێران ئاماژهى بهوهكرد "كهشتییهكه پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە هەبووە".
پ ح ع