گێتی

خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران فراوانتر دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران فراوانتر دەبن
مەودا میدیا-
رۆژ لە دوای رۆژ خۆپیشاندان لە زانكۆكانی ئەمریكا زیاتر دەبێت و بەرپرسانیش تا دێت رێوشوێنی توندتر دەگرنەبەر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ناڕەزایەتی خوێندكاران. 

ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكیی بڵاویكردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا و تا ئەمڕۆ 27ی نیسان نزیكەی 600 كەس لە 15 كەمپی زانكۆكانی سەرتاسەری ئەمریكادا دەستگیركراون. 

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ئیدارەی زانكۆكان دەستیان بە سەركوتكردنی خۆپیشاندەران كردووە دوای ئەوەی كە بە شێوەیەكی بەرچاو قەبارە و چڕی ناڕەزایەتییەكان زیادیكردووە.  

دوای ئەوەی مینۆش شەفیق، سەرۆكی زانكۆی كۆڵۆمبیا كە هاوڵاتییەكی ئەمریكیی بەڕەچەڵەك میسرییە لەبەردەم كۆنگرێسدا ئیدانەی ناڕەزایەتییەكانی خوێندكارانی كرد، خوێندكارانی زانكۆكان بە مانگرتن و خۆپیشاندان وەڵامیان دایەوە. 

ئامانج لە خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆكانی ئەمریكا بۆ دژایەتیكردنی پاڵپشتییە سەربازییەكانی وڵاتەكەیانە بۆ ئیسرائیل و هاوكات راگرتنی هێرشە سەربازییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان